Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:28

شەو و ڕۆژ 20 کاتژمێر کار لە دروستکردنی 4 پۆندەکەى زاخۆ دەکرێت

کوردستان TV
100%


لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زاخۆ بووە ئیدارەیەکى سەربەخۆ و ئێستا چەندین پڕۆژەى گەورەى تێدا ئەنجام دەدرێت کە هۆکار دەبن بۆ بووژانەوەى زاخۆ و جوانترکردنى شارەکە وەک دروستکردنى ٥ پۆند لەسەر ڕووبارى خاپوور و سەوزترکردنى شارەکە و دروستکردنى پارکێکى گەورە و مۆزەخانە و قیڕتاوکردنى جادە و ڕێگەوبانەکان و فراوانترکردن و مۆدێرنکردنى دووسایدە سەرەکییەکەى شارەکە.
سەبارەت بە گرنگیپێدانى حکومەت بە ئاو، بریارى دروستکردنى پێنج پۆندی لەسەر ڕووبارى خابوورى زاخۆ داوە کە سەڕەڕای دروستکردنی دیمەنێکی جوان بۆ شارەکە و دەوروبەرى، ئاستی ئاویش لە نیو مەترەوە بۆ دوو مەتر و نیو بەرز دەکاتەوە و کەرتى گەشتیاری دەبووژێنێتەوە.
بۆ ئەوەی ئەو پۆندانە لە کاتی دیاریکراو دروست بکرێن و كارەكانیان خێراتر بەرێوە بچن، چوار کۆمپانیای جیاواز ئەرکى دروستکردنەکەیان لە ئەستۆیە و بە هەر چواریانەوە نزیکەی 200کرێکار و کارمەند بە زیاتر لە 20مەکائینەوە شەو و ڕۆژ بۆ ماوەى 20 کاتژمێر کاریان تێدا دەکەن کە زیاتر لە 75٪ـی ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە دەستی کاری خۆماڵین.
رووباری خابوور درێژییەکەی 160 کیلۆمەترە و بە 47 گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆى زاخۆدا تێدەپەڕێت. لە ساڵانی ڕابردوو و بە هۆی وشکەساڵییەوە، ئاستی ئاوى ڕووبارەکە بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە، هەر بۆیە بە تەواوبوونی ئەو پۆندانە، خەڵک و ناوچەکە لە کەمئاوى و وشکەساڵى ڕزگار دەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.