Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:50

پلاسخارت داوا دەكات دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە دزراوەكە بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق

دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە دەستەی گشتیی باج لە بانكی رافیدەیندا دزراوە
کوردستان TV
100%

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، لەبارەی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە دەستەی گشتیی باج لە بانكی رافیدەیندا داوای كرد كە پارە دزراوەكان بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.
جێنین هێنیس پلاسخارت لەبارەی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە دەستەی گشتیی باج لە بانكی رافیدەیندا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا رایگەیاندووە "عێراق دەتوانێت بە پارە دزراوەكانی كە چەندین ملیار دۆلارە، وەبەرهێنان لە قوتابخانە، نەخۆشخانە، وزە، ئاو، رێگاوبان، هەروەها لە ژمارەیەك كەرتی دیكەدا بكات.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق هەروەها داوای كردووە كە پارە دزراوەكان، بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.
پلاسخارت پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە راگەیاندووە.
رۆژی 15ی تشرینی یەكەمی 2022 وەزیری نەوتی عێراق، ئێسحان عەبدولجەبار لە تویتێكدا رایگەیاندبوو كە كاتێك پۆستی وەزیری دارایی بە وەكالەت وەرگرتووە، دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە دەستەی گشتیی باج لە بانكی رافیدەیندا دزراوە و ئاشكراشی كردبوو كە لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەو دۆسیەی ئەنجامداوە و ئەنجامەكەیشی پێشكەش بە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.