Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:43

له‌خولی ئیتاڵیا رۆما سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سامپدۆریا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ڕۆما سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی سامپدۆریای میوانداری برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای لویجی فێراریس له‌ شاری جه‌نه‌وا به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا یه‌كێك له‌ هێرشه‌كانی ڕۆما لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له‌ جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان لۆرێنزۆ پێلێگرینی گۆڵێكی بۆ تیپی میوان له‌ خوله‌كی نۆ تۆماركرد.
 دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی سامپدۆریا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ڕۆما سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی‌ گه‌یانده‌ بیستودوو خاڵ، سامپدۆریاش درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو به‌ ته‌نها سێ خاڵ له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.