نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دادگای شاری بارسێلۆنا دادگایی كرا، ئه‌ویش به تۆمه‌تی ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی دارایی له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له یانه‌ی سانتۆسی به ڕازیلیه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌ی بارسێلۆنا له ساڵی دووهه‌زاروسێزده، نێیمار له‌گه‌ڵ باوك و دایكی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی بوو.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باوكی كه له هه‌مان كاتدا بریكاری كاره‌كانیه‌تی شان به شانی به‌رپرسانی پێشووی هه‌ردوو یانه‌ی سانتۆس و بارسلێۆنا تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی فرتوفێڵ و ساخته‌كاری و سه‌رپێچی یاساییان له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ ڕیزی بارسا كردووه.
ده‌سته‌ی داواكاری گشتی داوای كردووه نێیمارو باوكی و سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو تا پێنج ساڵ زیندانی بكرێن و یاریزانه‌كه‌ش به بڕی ده ملیۆن یۆرۆ سزا بدرێت، ته‌واوی تۆمه‌تبارانیش ئه‌م تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، واش بڕیاره دانیشتنه‌كانی دادگاییكردنی نێیمار تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.
نێیمار داسیلڤا له دادگای شاری بارسێلۆنا دادگایی كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.