دوێنێ لە شاری یێیسك باشووری رۆژئاوای رووسیا، فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری "Su-34" لە میانی مەشق و راهێناندا بەسەر ناوچەیەكی نیشتەجێبووندا كەوتە خوارەوە و ژمارەی ئەوكەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 13 كەس.
لەو بارەوە وەزارەتی تەندروستیی رووسیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە كراوە لە شاری یێیسك سەربە ناوچەی كرانسۆدار، فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری "Su-34" لە ناوچەیەكی نیشتەجێبوون كەوتووەتە خوارەوە، لەئێستاشدا كارەكانی هەڵگرتنەوەی پاشماوەی فڕۆكە تێكشكاوەكە تەواو بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە تەرم لە شوێنی رووداوەكە هەبووە و هاتووە :لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە 13 كەس گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان منداڵ بوون، 19 كەسی دیكەش برینداربوون و پشتیوانی پێویستی پزیشكی بۆ برینداران دەستەبەر دەكرێت.
ژمارەی قوربانییانی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەی رووسیا گەیشتە 13 كەس
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.