حوسێن سەلامی ، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، میدیاكانی سعوودیەی بە هاندانی خۆپیشاندەران لە ئێران تۆمەتبار كرد.
ئاژانسی هەواڵیی نیمچە فەرمی ئێران Tasnim بڵاوی كردەوە كە سەلامی لەو مانۆڕەدا كە لەلایەن هێزە وشكانییەكانی سوپای پاسداران لە نزیك رووباری ئاراس لە سنووری ئازەربایجان باكووری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، گوتارێكی بۆ سەربازان دا.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، حوسێن سەلامی بە ئاماژەدان بەو خۆپێشاندانانەی كە لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی سەرتاسەری وڵاتی گرتبووەوە، میدیاكانی سعوودیەی تۆمەتبار كرد.
سەلامی لە گوتارەكەیدا بۆ ئیدارەی سعوودیە گوتی: "ئاگادارتان دەكەمەوە كۆنترۆڵی میدیاكانتان بكەن كە بە ئاشكرا هەوڵی هاندانی گەنجەكانمان دەدەن".
فەرماندەكەی سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی كرد كە سعوودیە لە رێگەی میدیاكانەوە دەست لە كاروباری ناوخۆی ئێران وەردەدات.
ئێران میدیاكانی سعوودیە بە هاندانی خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.