ئەمڕۆ سێشەممە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕۆژی شەممەی داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێی عێراقی دیاریكرد.
هاوپەیمانییەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی خولیی خۆی كە تەرخانكرابوو بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت، لە نووسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات و پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەت كراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هاوپەیمانییەكە بڕیاری داوە، داوا لە پەرلەمان بكەن رۆژی شەممە دیاریبكات بۆ كۆبوونەوە و دەنگدان بە حكومەتی نوێی عێراق بە هەموو ئەندامەكانییەوە.
داوا لەپەرلەمان دەكرێت رۆژی شەممە دیاریبكات بۆ دەنگدان بە حكومەتی نوێی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.