به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/10/18 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى شانشينى يه‌كگرتوو له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نويى فيدراڵى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه حكوومه‌تى نوێى عێراق كاره له‌پێشينه‌كانى ده‌ستنيشان بكات و خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش بكات، ده‌رفه‌تيشى هه‌يه هه‌ندێك له كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها لايه‌نه عێراقييه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات ده‌بێ ستراتيژى بير بكه‌نه‌وه و پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گێڕانه‌وه و پاراستنى سه‌قامگيرى بكه‌ن.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبووونه‌وه‌كه بوو، تيايدا جه‌خت له گرنگيى پاراستنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه، هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه له بوارى ديموكراسيدا وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له نزيكه‌وه چاودێريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانييان هه‌يه به‌ربه‌ست و كێشه‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا و ده‌رفه‌تى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان به‌تايبه‌تى له بوارى كار و وه‌به‌رهێناندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى شانشينى يه‌كگرتوو له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.