Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:34

پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا لە مەراسیمێکدا پڕۆژەی بەرهەمهێنان کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر بينا و گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی کردەوە. 
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا باسی لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر کرد کە چەند پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەم نزیکانە بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
پڕۆژەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی کارەبا بە توانای بەرهەمهێنانی 131 کیلۆوات لە لایەن کۆمپانیای سۆلاڤەوە جێبەجێ کراوە. 
 بۆ یەکەمین جارە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر بینای حکومی و لەسەر کەپری گەڕاجی ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت، بە بێ ئەوەی کە ژینگە پیس بکات و هیچ تێچوونێکیشی بۆ بەرهەمهێنانی هەبێت. 
لە رێوڕەسمەکەدا، هە یەک لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگە و دکتۆر محەمەد شوکر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و دکتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئامادەی کردنەوەی پرۆژەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.