Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:31

ناكۆكییەكی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و شارەوانی دەگاتە دەسەڵاتی دادوەری

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەكی ناوخۆیی وردەكاری ناكۆكی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و شارەوانی ناحیەی حیرە-ی لە نەجەف ئاشكرا كرد.
سەرچاوەكە بەمیدیای عێراقی راگەیاند، ناكۆكی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و شارەوانی ناحیەی حیرە لە نەجەف روویداوە، لە ئەنجامی نەدانی رسوماتی كارەبا، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی كارەبا خزمەتگوزاریی كارەبای لە سەر شارەوانی حیرە پچڕاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرامبەردا شارەوانی بە كۆمەڵێك داروپەردوو دەرگای چوونە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای داخست.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی كارەبای نەجەف دووپاتی كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكەی بە تۆمەتی پێشێلكاری و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا سكاڵای یاسایی لەسەر بەشی شارەوانی تۆماركردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.