Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:29

کۆمپانیای کۆمت گرووپ داوای وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کۆمپانیای کۆمت گرووپ داوای وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.
وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه‌: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18 ی 10 ی 2022، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی لە لوری لانگا جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆمت گرووپ کرد، کە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت سەردانی کوردستانی کردووە. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەیی وەزارەتی بۆ  هەموو جۆرە کارئاسانی و یارمەتییەک بۆ پێشخستنی کێڵگەکان و کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.