رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقامی لە گەڕەكی گڵكەند دانا.
پرۆژەكە بە گوژمەی 219 ملیۆن و 750هەزار دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەکرێت.
پرۆژەکە پێكهاتووە لە قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەڕەکی گڵکەند كە یەكێكە لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری هەولێر.
هەروەها لەسەر فەرمانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی ڕاخستنی چینی ستایبلایزەر بۆ سێ شەقام لە گەڕەکی قەتەوی بە گوژمەی 59 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%پ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت و لە ماوەی ماوەی 30 ڕۆژدا ئەو پرۆژەیەش تەواو دەکرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەیەك لە هەولێر دادەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.