Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:39

جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان پنتاگۆن و پێشمه‌رگه‌ دەکرێتەوە

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی تیمی باڵای راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و بریكاری وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

له‌میانی دوو كۆبونه‌وه‌ی جیای به‌رپرسی تیمی باڵای راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و بریكاری وه‌زاره‌ت، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه‌و ماده‌كانی ناو یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان په‌نتاگۆن و پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ 18ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت  له‌ دوو دیداری جیادا پێشوازیانكرد له‌ كۆلۆنێڵ سۆریا، به‌رپرسی تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌كۆبونه‌وه‌كاندا، دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌ك زه‌ڕوریه‌تی ئێستای دۆخی پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ كرایه‌وه‌. هاوكات به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان و بابه‌تی سەرکردایەتی وكۆنتڕۆڵکردن(القیادة والسیطرة) و سه‌ركردایه‌تی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و به‌ئه‌لیكتڕۆنی كردنی ته‌واوه‌تی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا. 
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كاندا، تاوتوێی پێویستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه‌ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.