لە شاری لیل لە باكووری فەرەنسا، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ لە باڵكۆنی نهۆمی دەیەم كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی منداڵەكە هەوڵی داوە پشیلەیەك رزگار بكات كە لە لێواری باڵكۆنەكەدا خەریك بووە بكەوێتە خوارەوە .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "لا فۆیس دو نۆرد" بڵاویكردەوە، شایەتحاڵێكی چاودێر و فریاكەوتن كە ئامادەی شوێنی رووداوەكە بوون، نەیانتوانیوە یارمەتی منداڵەكە بدەن.
دواتریش سەرۆكی شارەوانی شارەكە و كۆمەڵەی نیشتەجێبوون كە بیناكە بەڕێوەدەبات ، هاوكاریان پێشكەش بە خێزانی منداڵەكە كرد، كە شوقەیەكی جیاوازیان بۆ تەرخان دەكرێت.
لە نهۆمی دەیەمی باڵەخانەیەك كەوتۆتە خوارەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.