Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:25

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنێکی خۆی بۆ هاووڵاتییانی سلێمانی بردە سەر و پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پەرپێدانی ژێرخانی کارەبا و جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژیی، یەکێکە لە بەڵێنەکانی کابینەی نۆیەم لەپێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان.

سەبارەت بە پڕۆژەکە ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤیی تانجەڕۆ - سەیدسادق، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کەرتی کارەبایە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە پێكهاتووە لە 161 تاوەری کارەبا، لە وێستگەی کارەبای تانجەڕۆ بۆ وێستگەی نوێی کارەبای سەیدسادق بەدرێژایی 56 کیلۆمەتر.

ئازاد محەممەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: پڕۆژەکە کاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی کارەبا لە ناوچەکانی شارەزوور و سەیدسادق دەبێت، بە هەردوو لاینەکانییەوە توانای گواستنەوەی 300 مێگاوات کارەبای هەیە.

پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 132 کەی ڤیی تانجەڕۆ - سەیدسادق، بە سێ قۆناخ جێبەجێ دەکرێت و 95%ـی کارەکانی تەواو بووە، توانای گواستنەوەی 300 مێگاوات کارەبای هەیە و گوژمەکەی 17 ملیار و 200 ملیۆن دینارە.

سەرپەرشتیاریی پرۆژەکە ئەوەشی گوت: ئەو کەلوپەلانەی لەم پڕۆژەیە بەکارهاتوون، لەلایەن ئەندازیارانی وەزارەتی کارەباوە لە تاقیگەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەی کەلوپەلەکانی کارەبا، تاقیکراونەتەوە و دوای دەرچوونیان ئینجا لە پڕۆژەکە بەکارهێنراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختیشی کردەوە کە پڕۆژەکە لە کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەکەوێتە کار و بە تەواوبوونیشی، سوودێکی زۆری بۆ ناوچەکانی شارەزوور و سەیدسادق دەبێت و لەڕووی کارەباوە دەبووژێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.