ئه‌مرۆ سێشه‌م یانه‌ی ته‌ڵه‌به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یاریده‌ری ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌مه‌ش دوای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، بووه دووه‌م ڕاهێنه‌ر له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ڕه‌زامه‌ندی پێشان دا له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌هدی كازم یاریده‌ری راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان.
یانه‌كه سوپاسی مه‌هدی كازمی كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا خزمه‌تی به تیپه‌كه‌یان گه‌یاندووه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی له كاری داهاتووی بۆ خواست.
مه‌هدی كازم شه‌وی ڕابردوو به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به یانه‌ی ته‌ڵه‌به كردبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی ته‌ڵه‌به له دوو یاریی یه‌كه‌می وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.
پێرێ یه‌كشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌نجامدانی دوو یاری له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نزار مه‌حرووس ڕاهێنه‌ری سووری ده‌ربڕی.
یانه‌كه سه‌ره‌ڕای گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ چه‌ندان یاریزانی نوێ، له دوو یاریی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقدا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و كاره‌با شكستی خواردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.