Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:22

چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ مه‌خموور جێبه‌جێ ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ بە زیاتر لە (3) ملیار دینار، دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى له‌ مه‌خموور دەکرێت.

لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لە سنوورى قائیمقامییەتى قەزای مەخموور چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێ.

پڕۆژه‌كان بریتین له‌ 8 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە گوژمەى (3 ملیار و 315 ملیۆن و 879 هەزار دینار) جێبه‌جێ ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.