ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له سه‌ربان و كه‌پری گه‌راجی ئۆتۆمبێل له وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی كوردستان دانرا كه توانیای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ته‌واوی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م وەزارەتی کارەبا لە مەراسیمێکدا پڕۆژەی بەرهەمهێنان کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر بينا و گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی کردەوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا باسی لە هەوڵەکانی وەزارەته‌كه‌ی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر کرد کە چەند پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەم نزیکانە بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.
پڕۆژەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی کارەبا بە توانای بەرهەمهێنانی 131 کیلۆ وات لەلایەن کۆمپانیای سۆلاڤەوە جێبەجێ کراوە.
بۆ یەکەمجارە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر باڵه‌خانه‌ی حکوومی و لەسەر کەپری گەڕاجی ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت، بە بێ ئەوەی کە ژینگە پیس بکات و هیچ تێچوونێکیشی بۆ بەرهەمهێنانی هەبێت.
جێی باسه لە رێوڕەسمەکەدا، هەر یەک لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگە و دکتۆر محەمەد شوکر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و دکتۆر جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئامادەی کردنەوەی پرۆژەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.