Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:29

30 نووسینگه‌ی عه‌لوه‌ی هه‌ولێر سزادران

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30 نووسینگه‌ی عه‌لوه‌ی هه‌ولێریان سزاداوه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی نایاسایی و لە هەڵمەتێکی  فراوانی هاوبەشدا، ئەمڕۆ سێشەم 30 نووسینگە لە عەلوەی هەولێر سزادران.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ ئامانجی پشتگیریکردنی بەرهەمەکانی جوتیارانی ناوخۆ ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا بەرێوبەرايەتی گشتیی كشتوكاڵى هەولێر بە هاوكاری قايمقاميیەت و پۆليسی هەولێر و هۆبەی چاودێری كشتوكاڵی عەلوەی هەولێر ئه‌نجامدرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئەو 30 نووسينگانەی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بەرهەمی هاوردەكراوی ناياسايیان وەك كەلەم، هەنار، تەماتە و چەند بەرهەمێکی تری سەوزە فرۆشتووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.