Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:15

فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ كار و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

فێستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ له‌ پاڕكی شاری یاریی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ 400 جوتیار و خاوه‌ن به‌رهه‌م و خانمی ده‌ستڕه‌نگین به‌شدار ده‌بن و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌شی به‌شداربووان ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌ ئێستا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ هه‌وڵی به‌ بڕاندكردنی و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می هه‌ناری خۆماڵییه‌ بۆ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ میكانیزم و كوالێتییه‌كی پێشكه‌وتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.