Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:33

بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییه‌ تازه‌وه‌رگیراوه‌كانی زانكۆ ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکاران و قوتابییانی تازەوەرگیراو لە زانکۆکانی کوردستان ده‌ركرد.

بڕیاره‌كه‌ ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان کراوە و بابه‌ته‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ قوتابییانی تازەوەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە کاتی پەیوەندیکردن بە بەشەکانیان.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ لەپێناو دروستنەبوونی قەڵەباڵغی بەهۆی پێشکەشکردنی (دەستەبەر/ کەفالە) بڕیاردرا بە:

1-  خوێندکار/قوتابی دەتوانێت لە هەر دادنووسێک یاخود بەڕێوەبەرایەتی یاسایی کۆلێژ، (دەستەبەر/کەفالە) پڕبکاتەوە.

2-  ئەم پرۆسەیە دەکرێت بەردەوام بێت تاکو کۆتایی سمیستەری یەکەم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.