سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق داوای له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه پاڵپشت و هاوكاری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق بن.
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی له پاڵپشتیكردنی له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو و محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رجه‌م هێزه و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه ئازادی ته‌واوی پێ بده‌ن بۆ دیاریكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
ڕاشیگه‌یاند: حكوومه‌تی ئێستا نزیكه‌ی دوو ساڵه به‌بێ بوونی هیچ بودجه‌یه‌ك كاری كردووه، له یه‌كه‌م ڕۆژی كاركردنیشییه‌وه هه‌وڵی داوه هاوسه‌نگی بۆ ئابووری وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌روه‌ها چاكسازی له فۆڕمی ئابووریدا بكات، به‌و هۆیه‌وه ئێستا عێراق خاوه‌نی 134 ته‌ن زێڕ و 85 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یه.
سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سته‌ی باج و بانكی ڕافیده‌ین، حه‌سه‌ن نازم ئاماژه‌ی به‌وه دا: حكوومه‌ت خۆی سه‌ره‌تا دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی باجی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرا كردووه و داوای له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستگیر بكه‌ن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننن.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ دیوانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌چوارچێوه‌ی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری و كڕینی مۆبیلیات بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مانه هیچیان ڕاست نین، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری پاره‌كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان و برینداران و پاراستنی سنووره‌كانی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ خه‌رجكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.