Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:33

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی ئەمشەوی شەنگال ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شەنگال دەدات و ڕایگەیاند، بە درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکە کراوەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەنراوێک دژەتیرۆری کوردستان هاتووە کە "کاتژمێر 08:20 ئەمشەو 18ـی 10ـی 2022، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج."

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەش داوە کە "بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.