Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:37

پۆلیسی هەولێر: کەسێک لەلایەن براکەیەوە لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری کوژرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە 18ـی 10ـی 2022 کەسێک لەلایەن براکەیەوە لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمشەو سێشەممە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحییەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕووی داوە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ڕاشیگەیاند: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (27 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە هێزەکانیان ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی کە ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.