Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:15

وردەکاری پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری سامانە سروشتییەکان وردەکاری پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی هەرێمی کوردستانمان بەسەر سێ ناوچە دابەش کردووە.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، هەرێمی کوردستانمان بەسەر سێ ناوچە دابەش کردووە، ناوچە شاخاوییەکان 320 هەزار خێزان، ناوچەکانی دەورووبەر 340 تا 345 هەزار خێزان، سەنتەری شارەکان 625 هەزار خێزان، بە گشتی دەکاتە ملیۆنێک و 257 هەزار خێزان.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 11ـی 09ـی 2022 بڕیاری تەرخانکردنی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان دا.

کەمال محەمەد باسی لەوەش کرد کە بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیل بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابین دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاڵپشتیی حکوومەت بۆ هەر بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتیان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.

کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەش دا کە وا بڕیارە بەغدا لە سەرەتای مانگی داهاتوو(تشرینی دووەم) 257 هەزار بەرمیلی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت ئەگەر ئەو بڕە بنێرێت هەمان بڕ بە هەمان نرخی هاتوو بە هاووڵاتیان دەدرێت، هەرچەندە بەگومانم ئەم بڕیارە وەکو خۆی و لەکاتی خۆی و بەپێی پشکی هەرێم جێبەجێ بکرێت.

وەزیری سامانە سروشتییەکان جەختیشی کردەوە کە بە کڕینی نەوت لە دەرەوەی هەرێم نرخی نەوت لەناوخۆدا دابەزیوەو بە دابەشکردنی زیاتر دادەبەزێت، خۆ ئەگەر نەوتمان دابین نەکردایە نەک هەر نرخەکەی کەم نەدەبووە، بەڵکو زیاتریش بەرز دەبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.