Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:30

مسته‌فا كازمی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ستایشی هه‌وڵی به‌رده‌وامی كادیرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كردووه‌ و جه‌ختیشی له‌ به‌رده‌وامی رۆله‌‌ ئه‌منییه‌كان به‌ هه‌مان وزه‌ و وره‌وه‌ كرده‌وه‌‌ له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ ئاسته‌نگێك كه‌ بێته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه‌‌.

كازمی هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان كردووه‌ له‌ هه‌وڵه‌ هه‌واڵگری و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان دژی‌ تیرۆریستان و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان بۆ پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بن.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان داواشی له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كردووه‌ چاودێری دۆخی برینداران و ماڵباتی شه‌هیدان بكه‌ن و هه‌وڵی دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌ مامه‌ڵه‌ و شایسته‌ یاساییه‌كانیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.