Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:44

هێزە ئەمنییەكانی ئێران كچێكی دیكە دەكوژن.. رەتیكردۆتەوە ستایشی خامنەیی بكات

کوردستان TV
100%

كچێكی تەمەن 16 ساڵانی ئێرانی بەناوی ئیسرا پەناهی ، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە سروودی لایەنگری بۆ ڕژێم بڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێیدرا و گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئەنجوومەنی هەماهەنگی سەندیكاكانی مامۆستایانی ئێران، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان لە 14ی رەزبەردا هەڵیانكوتایە سەر قوتابخانەی ناوەندی ئەلشەهید بۆ كچان لە ئەردەبیل و داوایان لە كچان كرد سروودێك بڵێنەوە كە ستایشی عەلی خامنەیی، رێبەری مەزنی مەزنی ئێران بكەن.
ئەنجومەنی هەماهەنگیی یەكێتییەكانی مامۆستایان لە ئێران لە پۆستێكدا دووپاتی كردەوە كە بەرپرسانی شاری ئەردەبیل قوتابییەكانیان لە ئامادەیی ئەلشەهد بۆ خۆپێشاندانێكی لایەنگرانی حكومەت گواستووەتەوە و داوایان لێكردن سروودێك بۆ ستایشكردنی خامنەیی بڵێن لەلایەن ڕادیۆی ئەوروپای ئازادەوە.
دوای ئەوەی قوتابییە كچەكان بەرەنگارییان كردووەو ئامادە نەبوون سروودەكە پێشكەش بكەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشیان كراوەتە سەرو زۆریان لێ داون، بەو پێیەی 10 قوتابی كچ بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەتەوەو هاوكات 7 كچی دیكەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی گاردیان، ئیسرا پەناهی لە 14ی رەزبەردا بەهۆی لێدانی دەستی هێزەكانی ڕژیم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
رۆژنامەی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئێران رەتیدەكەنەوە كە هێزە ئەمنییەكان بەرپرس بن لە كوژرانی ئەو كچە.
دوای ڕاگەیاندنی مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، ماوەی زیاتر لە مانگێكە لە ئێران شەپۆلێكی ناڕەزایی و خۆپیشاندان دەستی پێكردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.