Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:16

بڕوانامەی دەرچوون درایە 60 قوتابی کە 45یان وەکو دادوەر دیاری کران

کوردستان TV
100%


بەسەرپەرشتی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەری بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە تەواوی بەشداربووانی خولەكە كە ژمارەیان 60 قوتابی بوو کە 24یان ئافرەت و 36یان پیاوون.
لەو ژمارەیە 45 یان دەبنە دادوەر و 15یان بۆ ئەندامێتی داواكاری گشتی دەستنیشان كراوون، ئەوەش بە پێی پێداویستی و بە پێی پلانێك كە لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان دانراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.