یەك لەسەر سێی منداڵانی جیهان بەهۆی شەپۆلەكانی گەرما كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا دروست دەبێت، مەترسییان لەسەرە
ڕێكخراوی ناحكومی "مافی منداڵان" ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریدا، ، كە كاردانەوەی گۆڕانی كەشوهەوا مەترسی لەسەر یەك ملیار منداڵ لە سەرانسەری جیهان دروست دەكات.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ كە بنكەكەی لە هۆڵەندایە، ناڕەزایی دەربڕی كە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ئاستی ژیانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە باقی جیهاندا باشتر نەبووە.
ئەمەش لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێكخراوەكەدا هات كە ناوی "پێوەری مافی منداڵان"ە، كە تێیدا 185 وڵات پۆلێنكراون بەپێی ئەو ڕادەیەی كە هەریەكەیان پابەندن بە ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی مافی منداڵان، كە لەسەر بنەمای یونایتد دامەزراوە .
"مافی منداڵان" ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم ژمارەیە (یەك ملیار منداڵ) نزیكەی نیوەی منداڵانی جیهان دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، پێوەرەكانی كاتی ئەم هەڕەشەیە لە ماوەی دەیەی داهاتوودا دەبێت.
ڕێكخراوەكە داوای لە سەركردەكانی جیهان كردووە كە لە لوتكەی كەشوهەوای COP27 لە میسر لە مانگی داهاتوودا كۆدەبنەوە، بڕیار بۆ وەبەرهێنان بدەن و كار بكەن بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنی چارەنووسساز بۆ گۆڕانكاری لەم ئاراستەیەدا.
روونیشیكردەوە، زیاتر لە یەك لەسەر سێی منداڵانی جیهان (820 ملیۆن منداڵ) بە توندی بەر شەپۆلی گەرما دەكەون، لەكاتێكدا لە هەر 6 منداڵێك یەكێكیان مەترسی زریان لەسەرە.
مارك دۆلارت ، دامەزرێنەر و سەرۆكی ڕێكخراوەكە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پێوەرەكانی ساڵی 2022 "نیگەرانییە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتووی منداڵانمان.
گوتیشی: كەشوهەوایەك كە بە خێرایی دەگۆڕێت، ئێستا مەترسی لەسەر داهاتوو و مافە سەرەتاییەكانیان دروست دەكات.
یەك لەسەر سێی منداڵانی جیهان مەترسییان لەسەرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.