Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:58

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوردیان كوشت كه‌ باوكی 5 منداڵ بوو

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ناوی ڕەحمان مام خزری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە کاتێکدا لە سنووری بانە کۆڵبەری دەکرد، کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 18 ى 10 ى 2022، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بە هۆیەوە ڕەحمان مام خزری پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گولە بەر پشت و سەری ڕەحمان مام خزری کەوتووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە ڕەحمان مام خزری خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.