Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:33

گرەوی لەسەر یارییەكەی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید كردبوو

کوردستان TV
100%

هونەرمەندێكی جیهانی بەناوی" ئۆبری درەیك گراهام" بڕی 800 هەزار دۆلاری لەدەستدا، بەهۆی گرەوكردنی لەسەر یارییەكەی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید.
درەیك گرەو لەسەر سەركەوتنی بەرشەلۆنە دەكات بەرامبەر یانەی ریال مەدرید، بەڵام بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە ریاڵ مەدرید دۆڕا.
هەرچەندە درەیك دەیتوانی 2.5 ملیۆن پاوەند (2.8 ملیۆن دۆلار) بەدەستبهێنێت ئەگەر پێشبینییەكانی بۆ بارسێلۆنا دروست بووایە، بەڵام سێ گۆڵەكەی ریاڵ مەدرید وایكرد دۆڕاو بێت و لەبری بردنەوە 800 هەزار دۆلار بدات.
هەرچەندە نزیكەی سێ رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دۆڕاندنی بەرشەلۆنە بەرامبەر ریال مەدرید، بەڵام چالاكوانانی سۆشیال میدیا هێشتا كارلێكیان لەگەڵ ئەم ئەنجامەدا هەیە.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.