Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:24

بۆمبێكی چێندراو بەئۆتۆمبێلی فەرماندەی هێزی كۆماندۆی یەكێتیدا تەقییەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی پشكنینی گوندێكی سەربە ناحیەی زنانە لە ئیدارەی گەرمیان، بۆمبێك بە هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار كەس برینداربوون.
دوای ئەوەی كە هێزێكی كۆماندۆ بەمەبەستی كێوماڵكردن، پشكنین و گەڕان بەدوای ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا گوندەكانی سەربە ناحیەی زنانە دەرچوونیان دەبێت لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكدا، چوار كۆماندۆ بریندار دەبن كە برینی ژمارەیەكیان سەخت دەبێت.
لەوبارەیەوە لیوا مەلا ئەحمەد، جێگری فەرماندەی میحوەری یەكی گەرمەسێر، رووداوەكەی پشتڕاست كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە رووداوەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە لەكاتی پشكنین و كێوماڵكردنی ناوچەكەدا بووە.
لیوا مەلا ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا كە لە رووداوەكەدا، چوار پێشمەرگەی كۆماندۆ برینداربوون كە دواتر یەكێكیان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی لیوا مەلا ئەحمەد، یەكێك لە بریندارەكان فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆیە بەناوی ئاكام عومەر.
لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی كۆماندۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردۆتەوە كە بۆمبێكی چێنراو بە هێزەكانی كۆماندۆ تەقیوەتەوەو لە ئەنجامدا ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ بە سەختی برینداربووە، هاوكات ملازم زوهێر محەمەد شەهید دەبێت و 7 پێشمەرگەی تری هێزی كۆماندۆ برینداردەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.