وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 کە بڕەکەی 34 ملیار و 827 ملیۆن و 82 هەزار و 250 دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران ڕایگەیاند: چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 بە بڕی 34 ملیار و 827 ملیۆن و 82 هەزار و 250 دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: پارەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت:-
هەولێر:-
بڕی 11 ملیار و 466 ملیۆن و 731 هەزار دینار.
سلێمانی :-
11 ملیار و 174 ملیۆن و 528 هەزار دینار.
دهۆک:-
12 ملیار و 185 ملیۆن و 823 هەزار و 250 دینار.
سەبارەت بەساڵانی 2015 و 2016 ئاماژەی بەوە دا کە بە هەمانشێوە لە نزیکترین کاتدا چەکی شایستە دارییەکانیان دەگاتە دەستمان.
وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە نزیکترین کاتدا پاش وەرگرتنی ڕێکار کارگێڕی و مالیەکان لە ڕێگەی سایلۆکانەوە چەکی پارەکە دابەش دەکرێت و جوتیارەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەوساڵانەی ڕابردوو وەردەگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.