Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:38

کەشناسی کاتی بارانبارین ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕانكاری كەشوهەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا  ڕێژەیەكی كەمبارانیشی لەگەڵە، ڕۆژی هەینی داهاتوو ئەگەری بارانبارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاریگەرى دوو نزمە پەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچە دوورگەى عەرەبى، لە ڕۆژى پێنجشەممەوە ئاسمانى هەرێم بەگشتىی بۆ نیمچەهەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت.

ڕاشیگەیاند: ڕۆژى هەینى ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان، لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان ئەگەرى بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بارانبارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى تر، سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێ کاتدا.

کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، خێرایى با زیاد ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرایی با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم، لە کاتى نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە، ئەو ناجێگیریەى کە دروست دەبێت تاوەکو ڕۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.