Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:23

هەواڵێکی خۆش لە خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، لە ژمارەیەک بەشی کۆلێژەکانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەش داوا دەکات زانکۆکان فۆڕم دابەش بکەن.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: بە ڕەچاوکردنى ڕێنماییەکانى وەرگرتن، بەتایبەت مەرجەکانى تەمەن و کۆنمرە و ساڵى دەرچوون و مەرجى تایبەتى هەر بەشێک، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گشتاندنێکى بە ژمارە (18083) لە ڕێکەوتى 17ـی 09ـی 2022 ئاراستەى گشت زانکۆکانى کوردستان کردووە.

ڕاشیگەیاند: گشتاندنەکە تایبەت بە پڕنەبوونەوەى کورسى خوێندن لە ژمارەیەک کۆلێژ و بەشەکانى زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە زانکۆکان دەتوانن بۆ ئەم بەشانە فۆڕمى وەرگرتنى ڕاستەوخۆ دابەشبکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ڕێکەوتى 18ـی 10ـی 2022 تاکو 25ـی 10ـی 2022 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.