Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:38

ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ 3 قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو چوارشەممە 19ـی 10ـی 2022 لەسەر شەقامی 120 مەتری ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا و دوو کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لەسەر شەقامی خەدەمی 120 مەتری، هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەست دا و چووە ڕێڕەوی بەرامبەر و لەوێ خۆی بەتاکسیەکی نیسان کێشا ، کە ئەندامانی یەک خێزانی تێدابوو، پێکدادانەکە ڕووبەڕوو بوو.

سەبارەت بە دەرئەنجامی ڕووداوەکە ڕاشیگەیاند: لە دەرەنجامی خۆپیاکێشانەکە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکی تریش بەسەختی زامداربوو کە سەرجەمیان شوفێر و سەرنشینی تاکسییەکە بوون.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەش گوتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی لێکۆلینەوە و پشکنینی هیۆندایەکە دەرکەوت کە شوفێرەکە بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەری خواردبووەوە کە ئەمەش وایکردبوو لێخوڕینەکەی بەبێئاگایی بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.