لە گوندی تاوێربەرزی سەر بە ناحیەی تەکیەی جەباری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لە رێگەی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە بڕی هەزار و 218 پارچە مین و تەقەمەنی تەقێندرانەوە.
کارەکە لەسەر داواکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ماگ ( MAG ) و لە لایەن تیمەکانی تەقاندنەوە ( EOD ) و بە چاودێری تیمەکانی دڵنیایی جۆری ئەنجام درا، ئەوەش بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسیەکانی سەر گیانی هاووڵاتییان.
دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ڕۆژانە بەردەوامە لە هەڵگرتنەوە پوچەڵکردنەوەی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیە نەتەقاوە جەنگیانەی کە ڕووبەرێکی فراوانی خاکی کوردستانی پێ پیسکراوە، بۆ ئەومەبەستەش بەڕێژەی جیاجیا رۆژانە سەرجەمی لە تەقینەوەیەکدا لەناودەبرێن بە ئامانجی نەهێشتنی مەترسیەکانیان لەسەر گیانی هاوڵاتیان.
لە چەمچەماڵ هەزار و 218 پارچە مین و تەقەمەنی تەقێندرانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.