هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق كه یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كورد. له ساڵی 1922 له شاری كۆیه له گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی هاتووه‌ته دونیاوه، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا باوكی بردوویه‌تی بۆ حوجره‌ی (مه‌لای ڕه‌ش) و له‌وێ خوێندنی قورئانی ته‌واو كردووه، هه‌ر له‌وێشه‌وه فێری ئهلف بێی كوردی و عه‌ره‌بی بووه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا كه له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه به‌هره‌ی گۆرانیبێژی هه‌بووه و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێت، له ساڵانی 1942 – 1943 به‌هۆی گرانی و هه‌ژارییه‌وه ده‌ستبه‌رداری خوێندن ده‌بێت، له ساڵی 1945 ده‌چێته ئێستگه‌ی ڕادیۆی به‌غدا حه‌فتانه بۆ نیو كاتژمێر راسته‌وخۆ گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كرد، بۆ یه‌كه‌مجاریش گۆرانی (ئه‌ی له گورێ له سۆره گورێ) و به‌سته‌ی (كراس زه‌ردێ)ی تۆماركردووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
تاهیر تۆفیق له ساڵی 1975 ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێنا, ئه‌م هونه‌رمه‌نده له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا كه‌وتووه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی گۆرانیبێژه لێهاتووه‌كانی ئه‌وسای كۆیه وه‌ك سێوه و مه‌لا ئه‌سعه‌د و سوودێكی زۆریشی له هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌دی حه‌مه مه‌لا وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاتێك كه بازووی هونه‌ری گۆرانی گوتنی به‌هێز بووه، هه‌وڵی داوه ده‌نگ و ڕێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و له ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووشه‌وه بووه‌ته گۆرانیبێژێكی خاوه‌ن ده‌نگ و ڕێبازی تایبه‌تی خۆی, له ڕۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 1987 له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
به ناوبانگترین مه‌قامی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ” شیرن به‌هاره”یه كه هۆنراوه‌ی م. ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و به یه‌كێك له به‌چێژترین مه‌قامه كوردییه‌كان داده‌نرێت هه‌روه‌ها له هۆنراوه‌ی شاعیرانی وه‌ك نالی، مه‌حوی، بێخود و سافی هێرانی.. هتد چه‌ندین گۆرانی و مقامی گوتووه.
هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له ساڵی 1922 له شاری كۆیه له گه‌ره‌كێكی هه‌ژارنشین له‌دایك بووه و له 20/10/1987 له ته‌مه‌نی 62 ساڵی كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌ی موتربی حه‌ریفان
وتنی: تاهیر تۆفیق
ئه‌ی موتربی حه‌ریفان دهستكه به نه‌غمه خوانی
ئاوازی تۆیه بۆ دڵ وا ده‌فع ئه‌كا غه‌مانی
به‌زمت شیفایه ساده‌ی بۆم لێده بهربوت و نه‌ی
ئه‌و ده‌ردی دڵ هه‌تا كه‌ی چی ماوه عومری فانی
بۆم لێده چه‌نگ و عووده ڕه‌مزه له یاو دهووده
بۆ كوێریێ حه‌سووده ئه‌م سیڕڕه با نه‌زانێ
موتریب به ساز و نه‌ی بێ ساقی و جامێ مه‌ی بێ
تا عاجزیمه تهی بێ روو كه‌ینه شاده‌مانی
به‌زم و هه‌وایی تۆیه كه‌یف و سه‌فایی تۆیه
ده‌نگ و سه‌دایی تۆیه بۆ عه‌یشی جاویدانی
ساقی له دڵ حه‌زه‌ر كه چاره‌م له ده‌ردی سهركه
جارێكی یه‌ك نه‌زه‌ر كه بۆ (صافی) ی هێرانی
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.