Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:25

سەرۆكی ئۆكراینا: توانیومانە 233 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێران بخەینە خوارەوە

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ، سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە توانیویەتی 233 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێران بخاتە خوارەوە.
زێلێنسكی روونیكردەوە، دوێنێ هێزەكانی رووسیا 10 هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بۆ سەر ناوچەی كیێڤ ئەنجامداوە، بەرگری ئاسمانیش بە سەركەوتوویی رێگرییان لێكردوون.
ئاماژەی بەوەشدا كە بۆردومانەكە زیانی بەرچاوی بە تۆڕەكانی كارەبا گەیشتووە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات بە عەقڵانی بەكارهێنانی كارەبا بكەن، كە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست پێدەكات.
هەروەها حكومەتی ئیسپانیا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند كە پێنج مۆلیدە ڕەوانەی ئۆكراینا دەكات، كە هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەكانی كارەبا، كارەبای زیاتر لە هەزار شار پچڕاوە.
وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لەبەر رۆشنایی هێرشەكانی ئەم دواییەی رووسیا بۆ سەر ژێرخانی كارەبا، كە كاریگەریی جددی لەسەر پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییانی ئۆكراینا هەبووە، وەزارەتی بەرگری دەستبەجێ مۆلیدە بۆ ئەم وڵاتە دەنێرێت.
هاوكارییەكە چوار مۆلیدە لەخۆدەگرێت كە هەریەكەیان توانای 400 كیلۆواتە، جگە لە مۆلیدەیەكی پێنجەم كە توانای 150 كیلۆواتە. هەموویان سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسپانیان.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو مۆلیدەیە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا لەڕێگەی وشكانییەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندێكی لۆجستی لە پۆڵەندا، لەوێوە دەگوازرێنەوە بۆ ئۆكراینا.
جێگای ئاماژەیە زیاتر لە هەزار شاری ئۆكراینا بەهۆی بۆردومانەكەی ڕووسیا لە كارەبا بێبەش بوون، كە بەپێی ئامارەكانی كیێڤ لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا 30%ی وێستگەكانی كارەبای ئەو وڵاتەی وێران كرد.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بەڵگەمان لەبەردەستە كە ڕووسیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بەكارهێناوە بۆ بۆردومانی خەڵكی سڤیل لە ئۆكراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.