Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:42

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 برای كورد له‌ سه‌قز ده‌ڕفێنن

کوردستان TV
100%


دوو برای  قوتابی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ڕاژین قادری و ئاروین قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌ لە شاری ڕەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان ڕفێندراون چارەنووسیان نادیارە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، 15 ى 10 ى 2022، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو برا قوتابییه‌ی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئاروین قادری و ڕاژین قادری و بەشێویەکی توندوتیژانە هەردووکیانیان دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای لێدان و کوتانی ئەو دوو برایە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان، دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتوون.

ئاروین قادری قوتابی قۆناخی دکتۆرای بەشی میکانیکییە و ڕاژین قادری قوتابی بەشی یاسایە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەو دوو برایە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.