له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق، كاتژمێر سێی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فتی میسان.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوو گه‌ڕی پێشووی خوله‌كه‌دا به یانه‌كانی كهربهلاو كاره‌با دۆڕا كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ری سووری نزار مه‌حروس له سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه، هه‌ولێر بۆ ئه‌م یاریه به‌شێوه‌ی كاتی ئه‌ركی راهێنانی تیپه‌كه‌ی به دڵشاد ئه‌حمه‌دی یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر سپاردوه تا ئه‌و كاته‌ی به فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێك واژوو ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی میسان بردنه‌وه‌یه‌ك و به‌رامبه‌ر بوونێكی هه‌یه‌و خاوه‌نی چوار خاڵه‌و له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
ئه‌مڕۆ له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر ده‌بێته میوانی نه‌فتی میسان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.