كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە .
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20- 10- 2022
كەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزیكی سووك كەلە لەناوچەكانی باشووری هەرێم كاریگەری كەمێك زیاتر دەبێ , وە هەروەها لەناوچە شاخاووییە سنووریەكانی باكووری هەرێم ئەگەری كەمێك تاوەباران و هەورە بروسكە هەیە لەكاتەكانی ئێوارە.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك .
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
مەودای بینین / ( 6 – 8 ) كم دەبێت . لەناوچەكانی باشووری هەرێم لەنێوان ( 5 – 7 ) كم دەبێ
سبەی هەینی 21- 10 - 2022
كەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسكە كە سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆك) دەست پێ دەكات پاشان زۆربەی ناوچكانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسكەی پچرپچر, رێژەی دابارین لەناوچەكانی بادینان زیاتر دەبێت , كاریگەری ئەم ناجێگیرەی كەش بۆ رۆژی شەممە بە لاوازی دەمینێتەوە .
پلەكانی گەرما / نزم بوونەوەیەكی بەرچاوبەخۆوە دەبینی بەجۆرێك 4 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە لەناوچە جیاجیاكان بەبەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك هەندێ كات ئەگەری چاڵاك بوونی هەیە بۆماوەی كەم كەم.
ئاراستەی با/ گۆڕاو دەبێت
مەودای بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 25 پلەی سیلیزی
كەركوك : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 20- 10 - 2022
كەشناسی: ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسكە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.