یانەی ڕیال مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا لە ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو لە هەفتەی دەیەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئێلچی میوانداری و خاوەنی دوایین خانەی ڕیزبەندی یانەكانی بردەوە.
لە خولەكی یازدەدا، فێدێریكۆ ڤالڤێردی ئۆرگوایی گۆڵێكی بۆ ڕیال تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی مێرێنگی تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوپێنجدا، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی تیپی میوانی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم، پاشان یاریزان ماركۆ ئەسێنسیۆ گۆڵی سێیەمی یانەی شاهانەی لە خولەكی هەشتاونۆ بەدەستهێنا، بەم بردنەوەش ڕیال مەدرید پێگەی خۆی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بەهێزتر كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە بیستوهەشت خاڵ، ئێلچیش درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی داو بە تەنها خاڵ لە پلەی بیستەم و كۆتایی ڕیزبەند دێت .
له خولی ئیسپانیا ڕیال مهدرید له ئهنجامه باشهكانی بهردهوامه و سهركهوتنێكی دیكهی لهخولهكهدا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.