Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:27

بایرن میونشن له‌ ئوگسبۆرگی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می جامی ئه‌ڵمانیا

کوردستان TV
100%


 
یانەی بایرن میونشن گەیشتە قۆناغی سێیەمی جامی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ‌، دوای ئەوەی سەركەوتنێكی گەورەی لە قۆناغی دووەم و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ئوگسبۆرگی میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی نۆدا، مادس پێدێرسنی دانیماركی گۆڵێكی بۆ ئوگسبۆرگ تۆماركرد، پاشان ئێریك ماكسیم چۆپۆی كامیرۆنی گۆڵی بەرامبەری بایرنی لە خولەكی بیستوحەوت بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوسێدا، یاریزان جۆشوا كێمیچ گۆڵی دووەمی تیپی میوانی تۆماركرد، پاشان ئێریك ماكسیم چۆپۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی لە خولەكی پەنجاونۆ بەدەستهێنا.
 لەو لاشەوە دایۆت ئوپامێكانۆی فەڕەنسی و بەرگریكاری بایرن گۆڵی دووەمی ئوگسبۆرگی لە خولەكی شەستوپێنج بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی لە نێوان هەردوو تیپ كەمكردەوە، لە خولەكی حەفتاوچواریش، یاریزان جەمال موسیالا گۆڵی چوارەمی بایرنی بەدەستهێنا، دواتر ئەلفۆنسۆ داڤیسی كەنەدی گۆڵی پێنجەمی تیپە باڤاریەكەی لە دواساتەكانی یاری تۆماركردو كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا، بەم بردنەوەش بایرن میونشن گەیشتە قۆناغی سێیەمی جامی ئەڵمانیاو ئوگسبۆرگیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.