Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:23

له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەریونایتد سەركەوتنی لە یاری لوتكەی هەفتەی دوازدەمی خولی ئینگلتەرا بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی تۆتنهامی میوانی بردەوە.
 یاریەكە له‌ یاریگای ئۆلدترافۆرد له‌ شاری مانچسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، دوای تەواوبوونی گێمی یەكەمی بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ.
 لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، ناوەڕاستكاری بەڕازیلی فرید گۆڵێكی بۆ مان یونایتد تۆماركرد، پاشان برونۆ فێرناندیزی پۆرتوگالی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی شەستونۆ بەدەستهێنا.
 بەم ئه‌نجامه‌ش مانچستەر یونایتد شه‌شه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را برده‌وه‌و كۆی خاڵەكانی لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان گه‌یانده‌ نۆزدە خاڵ، تۆتنهامیش دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاندو بە بیستوسێ‌ خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەند دێت .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.