Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:21

له‌پریمه‌رلیگدا چێڵسی و برێنتفۆرد یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


 لە هەفتەی دوازدەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بووە میوانی یانەی برێنتفۆرد، لە ئەنجامدا هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.
 لە یاریەكەدا، یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، لە ڕیزی چێڵسی هەریەك لە كای هاڤێرتزو كریستیان پولیسیچ و ماتیۆ كۆڤاسیچ و ڕەحیم ستێرلینگ چەند جارێك بەختی خۆیان لە گۆڵی میواندارەكەیان تاقیكردەوە.
 لەو لاشەوە یاریزانانی برێنتفۆرد هەوڵی خۆنزیك كردنەوەیان لە گۆڵی بلوز دا، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی هەردوولا بێ‌ ئاكام بوو، ڕووبەڕوو بوونەوەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی چێڵسی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ بیست خاڵ بەرزبووەوەو برێنتفۆردیش بە چواردە خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەند دێت .


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.