Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:18

نیویۆرك تایمز: رووسییەكان لەترسی بەشداری پێكردنیان لە جەنگی ئۆكراینا خۆیان لە دەسەڵاتداران شاردۆتەوە

کوردستان TV
100%

بوونی پیاوان لە پایتەخت بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، بە تایبەت لە چێشتخانە و یانەكان و كۆبوونەوە كۆمەڵایەتییەكان و پاركە گەشتیارییەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی ئەمریكی ڕۆژی چوارشەممە لە بەدواداچوونێكدا بڵاویكردۆتەوە كە هیچ كەسێك لە ڕووسیا نایەوێت شەڕ بكات و مۆسكۆ كە زیاتر لە 12 ملیۆن دانیشتووانی تێدایە، بووەتە شاری ئافرەتان و پیاوی تێدا نەماوەو ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە.
نیویۆرك تایمز ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە پیاوان لەترسی بەشداری پێكردنیان لە جەنگی دژ بە ئۆكراینا ،خۆیان لە دەسەڵاتداران شاردۆتەوەو بوونی پیاوان لە پایتەخت بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە .
هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمە بە تایبەتی لە نێو رۆشنبیرانی شارەكەدا راستە، كە زۆربەیان داهات و پاسپۆرتیان هەیە و دەتوانن بۆ دەرەوەی وڵاتەكە گەشت بكەن، هەرچەندە هیچ ئامارێكی ورد لە ئارادا نییە، بەڵام مەزەندە دەكرێت سەدان هەزار پیاو وڵاتیان بەجێ هێشتبێت .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.