Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:23

وەزارەتی بەرگری عێراق: دەرچووانی سێ ساڵی خوێندنی ڕابردوو لەكۆلیژی سەربازی وەردەگیرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەو قوتابیانە بۆ كۆلیژی سەربازی وەردەگرن كە لە سێ ساڵی خوێندنی رابردوودا دەرچوون، نەك تەنها ساڵی رابردوو.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی رەخساندنی شوێن بۆ دەرچووانی ئامادەیی لقەكانی (زانستی، ئەدەبی، بازرگانی و پیشەسازی)، وەزارەتی بەرگری دووپاتی دەكاتەوە كە قوتابیانی دەرچووی ساڵانی خوێندنی (2019-2020) )، (2020-2021) و (2021-2022) وەردەگیرێن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.