هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و لەم نزیکانە، 3 وێستگەی نوێی دابەشکردنی کارەبا دەکرێنەوە.
بهمهبهستى چارهسهركردنى بارزۆرى سەر فیدەرەکانی دابهشكردنى كارهبا لهناو شاری سلێمانی، قەزای سەیدسادق و چهمچهماڵ، پرۆژەیەکی دامەزراندنی 3 وێستگەی مۆبایل بۆ دابەشکردنی کارەبا بە گوژمەی 5 ملیار و 82 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت.
سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: پرۆژەکە سێ بەشە و دەکەوێتە ناوچەکانی سەیدسادق، چەمچەماڵ و دۆڵەڕووت لە سلێمانی، تاوەکو ئێستاش 95٪ـی کارەکانی تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.
پرۆژەکە لە 3 وێستگەی 132/33 کەیڤیی مۆبایل پیکدێت بە توانای 25 (MVA) کە سوودێکی زۆریان بۆ ناوچەکانی سلێمانی، سەیدسادق و چەمچەماڵ دەبێت و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا لەو سنوورە بەرز دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.