Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:37

هونەرمەندی ناوداری كورد ئیسماعیل خەیات كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%


هونەرمەندی ناوداری كورد شێوەكار "ئیسماعیل خەیات" لە شاری ‏سلێمانی كۆچی دواییكرد.‏
 نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیاتی شێوەکار دوای ئەوەی ماوەی دوو ساڵە لە حاڵەتی بێهۆشی (کۆما)دایە، لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات تەمەنی 78 ساڵە و یەكێكە لە هونەرمەندە بەناوبانگەكان لە بواری شێوەكاریدا و هاوسەری هونەرمەندی شانۆكار گەزیزە عومەرە.‏

ئیسماعیل خەیات هونەرمەندێکی شێوەکارییە و لە ساڵی 1944 لە شاری خانەقین لەدایکبووە،  دەرچووی خانەی مامۆستایانی بەعقوبەیە.

ئیسماعیل خەیات لە مانگی ئازاری ساڵی 2020 بەهۆی نەخۆشییەوە چووتە حاڵەتی بێهۆشی (کۆما)وە. ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.